News and Events
گفتوگۆى تێزێکی دكتۆرا لەكۆلێجى ياسا ئەنجام درا
ڕۆژی پێنج شەممە بەروارى (٢٠٢٢/٤/٢٨) لەهۆڵى سيمينارەکانى كۆلێجى ياساى زانکۆى سلێمانى گفتوگۆى تێزى دكتۆراى خوێندكارى خوێندنى باڵا (دلال صادق احمد حسن)، بەناونيشانى (مشكلة النازحين اثناء النزاعات المسلحة غير الدولية و موقف القانون الدولي الانساني منها -العراق نموذجا ) ئەنجام درا، لیژنەى گفتوگۆ لەم بەڕێزانه پێکهاتبوو : پ. د.على عبدالله عبو/ زانكۆى دهۆك/ سەرۆك پ.ى.د.پێشڕەو حمەجان عزیز/ زانكۆى سلێمانى/ ئەندام پ.ى.د.سەیران طه احمد/ زانكۆى سلێمانى/ ئەندام پ.ی.د.سیروان حامد احمد/ زانكۆى هەڵەبجە/ ئەندام پ.ی. د.یادگار کمال احمد / زانكۆى كۆیە / ئەندام پ.د.قاسم احمد قاسم /زانكۆى دهۆك/ئەندام و سەرپەرشتیار ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاسا |
گفتوگۆى ماستەرنامەیەك لە کۆلێجى یاسا ئەنجام درا
ڕۆژى پێنج شەممه بەروارى (٢٠٢٢/٣/٣١) لەهۆڵى سيمينارەکانى كۆلێجى ياساى زانکۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكارى خوێندنى باڵا (دیار هوشیار انور)، بەناونيشانى (المسؤولیة الجزائية الناتجة عن الاخلال بالحق في المساواة- دراسة تحليلية مقارنة ) ئەنجام درا، لیژنەى گفتوگۆ لەم بەڕێزانه پێکهاتبوو : پ. ى.د.شوان عمر قادر/ زانكۆى کۆيە/ سەرۆك پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول/ زانكۆى پۆلیتەکنیكى هەولێر/ئەندام پ.ی.د.سلیمان کریم محمود/زانكۆى سلێمانى/ئەندام پ.ی.د.محمد رشید حسن محمدرشید/زانكۆى گەشەپێدانى مرۆیی/ئەندام و سەرپەرشتیار ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاسا |
گفتوگۆى ماستەرنامەیەك لە کۆلێجى یاسا ئەنجام درا
ڕۆژى چوارشەممه بەروارى (٢٠٢٢/٣/٣٠) لەهۆڵى سيمينارەکانى كۆلێجى ياساى زانکۆى سلێمانى گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكارى خوێندنى باڵا (يادگار
عبدالكريم حسين) ، بەناونيشانى (تكوين
عقد الزواج والآثار
المالية المترتبة عليه في قانون الأحوال الشخصية العراقى والقانون المدني الفرنسي- دراسة مقارنة ) ئەنجام درا، لیژنەى گفتوگۆ لەم بەڕێزانه پێکهاتبوو : پ. د.جواد فقى محمد / زانكۆى کۆيە/ سەرۆك پ.ی. د. بۆكان ابوبكر كريم/ زانكۆى سلێمانى/ئەندام د.خولة همزة حسين/زانكۆى پۆلیتەکنیك-هەولێر/ئەندام پ. د.فاروق عبدلله كريم /زانكۆى سلێمانى/ئەندام و سەرپەرشتیار ڕاگەیاندنى کۆلێجى ياسا |
گفتوگۆى ماستەرنامەیەك لە کۆلێجى یاسا ئەنجام درا
ڕۆژى سێ شەممه بەروارى(٢٠٢٢/٣/٨) لەهۆڵى سيمينارەکانى كۆلێجى ياسا گفتوگۆى ماستەرنامەى خوێندكارى خوێندنى باڵا (چێنەر على احمد) ، بەناونيشانى (اشكاليات غياب الدستور في اقليم كوردستان- العراق - دراسة تحليلية مقارنة) ئەنجام درا، لیژنەى گفتوگۆ لەم بەڕێزانه پێکهاتبوو : پ. د.دانا عبدالکریم سعید/ زانكۆى سلێمانى/ سەرۆك پ.ی. د.ئەڤين خالد عبدالرحمن / زانكۆى دهۆك/ ئەندام پ.ی. د. پێشەوا حميد عبدلله/ زانكۆى ڕاپەڕین/ ئەندام پ. د.شۆڕش حسن عمر/زانكۆى سلێمانى/ئەندام و سەرپەرشتیار |
مامۆستایەکى کۆلێجى یاسا بەشدارى کۆنفرانسێکى زانستى دەکات
ڕۆژى شەممە بەروارى ٢٠٢٢/٢/١٩ مامۆستاى کۆلێجمان بەڕێز پرۆفیسۆر ( د. شۆڕش حسن عمر ) بەشدارى کرد لە یەکەمین کۆنفڕانسى زانستى لە ژێر ناونیشانی(تەنگژەی هەموارە دەستوریەکان) کەلەلایەن دەزگای خێرخوازی (بحر العلوم) و ڕاگرایەتی پەیمانگای (العلمین) بۆخوێندنی باڵا لەشاری نەجەفی پیرۆز بەڕێوەچوو، مامۆستاى ناوبراو بە بابەتێك بەناونیشانی (کێشە دەستوریەکانی تایبەت بە پەیوەندی حکومەتی ناوەند بە هەرێم وپارێزگاکانەوە)،هەروەها بەتۆژینەوەیەکی زانستی بەناو نیشانی(گرفتەکانی سیستەمی فیدڕاڵی لەعێراق) بەشدارى کۆنفرانسەکەى کرد. |
گفتوگۆى ماستەرنامەیەك لەكۆلێجى ياسا ئەنجام درا
|
ڕاگرایەتى کۆلێجی یاسا پرسەنامەیەك ئاراستەى خانەوادەو دۆستانى ئەکادیمیست و مامۆستاى زانکۆ و پرۆفیسۆر(د. مارف عمر گوڵ) دەکات.
بەداخ و
پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کۆچى دوایی ئەکادیمیست و مامۆستاى زانکۆ پرۆفیسۆر (د.
مارف عمر گوڵ) مان بیست. دڵتەنگى و خەمبارى خۆمان بۆ لەدەستدانى ڕادەگەیەنین . مامۆستاى خوالێخۆشبوومان هەر لەسەرەتاى دامەزراندنى کۆلێجى یاسا زانکۆى سلێمانى ڕۆڵێکى بەرچاوى گێڕاوە لە گەشەپێدان و سەرخستنى ئاستى زانستى کۆلێج وە لەم پێناوەدا خزمەتێکى دیارو بەرچاوى پێشکەش کردووە لە وانە ووتنەوەو پێگەیاندنى خوێندکارانى یاسا و سەرپەرشتى کردن و گفتوگۆکردنى چەندەها نامەى ماستەرو دکتۆرا، پشکى دیارى لە پێگەیاندنى ستافی مامۆستاى بەشى یاسا بەرکەوتووه، وە لەبوارى نووسین و لێکۆڵینەوەى یاسایی و ئەدەبیدا چەندین بەرهەمى کتێب و توێژینەوەى پێشکەش بە کتێبخانەى کوردى کردووە و ڕۆڵى بەرچاوى هەبووە لە ناساندنى دۆزى ڕەواى گەلەکەمان بەتایبەت لە بوارى بەجینۆساید ناساندنى ئەو تاوانانەى دەرهەق بە گەلەکەمان کراوە . بەم بۆنە خەمناکە، بەناوى ڕاگرایەتى و سەرۆکایەتى بەشی یاسا و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى کۆلێجەکەمان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین. لەخواى گەورە داواکارین رۆحى پاکى مامۆستاى کۆچکردومان بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبوورى و ئارامى بە دڵى هەموو لایەك ببەخشێت . ڕاگرایەتى کۆلێجى یاسا |