بەداخ و
پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کۆچى دوایی ئەکادیمیست و مامۆستاى زانکۆ پرۆفیسۆر (د.
مارف عمر گوڵ) مان بیست. دڵتەنگى و خەمبارى خۆمان بۆ لەدەستدانى ڕادەگەیەنین . مامۆستاى خوالێخۆشبوومان هەر لەسەرەتاى دامەزراندنى کۆلێجى یاسا زانکۆى سلێمانى ڕۆڵێکى بەرچاوى گێڕاوە لە گەشەپێدان و سەرخستنى ئاستى زانستى کۆلێج وە لەم پێناوەدا خزمەتێکى دیارو بەرچاوى پێشکەش کردووە لە وانە ووتنەوەو پێگەیاندنى خوێندکارانى یاسا و سەرپەرشتى کردن و گفتوگۆکردنى چەندەها نامەى ماستەرو دکتۆرا، پشکى دیارى لە پێگەیاندنى ستافی مامۆستاى بەشى یاسا بەرکەوتووه، وە لەبوارى نووسین و لێکۆڵینەوەى یاسایی و ئەدەبیدا چەندین بەرهەمى کتێب و توێژینەوەى پێشکەش بە کتێبخانەى کوردى کردووە و ڕۆڵى بەرچاوى هەبووە لە ناساندنى دۆزى ڕەواى گەلەکەمان بەتایبەت لە بوارى بەجینۆساید ناساندنى ئەو تاوانانەى دەرهەق بە گەلەکەمان کراوە . بەم بۆنە خەمناکە، بەناوى ڕاگرایەتى و سەرۆکایەتى بەشی یاسا و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى کۆلێجەکەمان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین. لەخواى گەورە داواکارین رۆحى پاکى مامۆستاى کۆچکردومان بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبوورى و ئارامى بە دڵى هەموو لایەك ببەخشێت . ڕاگرایەتى کۆلێجى یاسا |
News and Events >