News and Events‎ > ‎

بەخشينی بڕوانامە به خوێندکارانی بەشداربوو لە خولی هاوینەی رێکخراوی (هاریکاری یاسایی ژنان WOLA)

posted Jan 31, 2019, 11:52 AM by Ahmed Aziz Hassan   [ updated Jan 31, 2019, 12:23 PM ]
لە چالاکیەکی هاوبەشی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و کۆلێژی یاسای زانکۆی سلیمانی ، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱/۲۹ بە ئامادەبوونی سه‌رۆک به‌ش و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی یاسا بڕوانامە بەخشرایە خوێندکارانی بەشداربوو لە خولی هاوینەی رێکخراوی (هاریکاری یاسایی ژنانWOLA)، کە ساڵانە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دەیکاتەوە ،بەمەبەستی راهینانی خویندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی و هەلسوکەوتی پاێزەر،بە شێوازی (تیۆریی و پراکتیکی).
‎لە مەراسیمەکە دا هەریەک لە سەرۆک بەشی یاسا و نوێنەری خوێندکاران و بەرێوبەری رێکخراو وتاری خۆیان پێشکەش کردو جەختیان لەسەر بەردەوامی کاری هاوبەش کردەوە.

WOLA خولی هاوینەی رێکخراوی


Comments