News and Events‎ > ‎

بەمەبەستى پتەوکردنى پەیوەندى زانستى شاندێکى زانکۆى شاریقە سەردانى زانکۆى سلێمانى کرد

posted Dec 5, 2019, 5:00 AM by Ahmed Aziz Hassan
رۆژى دووشەمە2/12/2019 لەهۆڵى راگرایەتى کۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى ،بەرێز راگرى کۆلێجى یاسا پ،ى .د.دانا عەبدولکەریم پێشوازی  لەشاندێکى زانکۆى شاریقەکرد ،لەدیدارەکەدا  بەرێز د.دانا حەمە باقى سەرۆکى بەشى یاسا ئامادەى شاندەکەبوو کەبەسەرۆکایەتى د.عەدنان ئیبراهیم سەرحان یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى شاریقە سەردانیان کردبوو،وێراى  باسکردن لەپتەوکردنى پەیوەندى زانستى نێوان کولێجى یاساو زانکۆى شاریقە وسیستمى خوێندن لەبەشى یاساى زانکۆى نابراو،هەرلەودیدارەدا شاندى ناوبراو ژمارەیەک کتێبى زانستى لەپسپۆرییەجیاوازییەکانى یاسا پێشکەش بەکتێبخانەى کولێجەکەمان کرد دواتر شاندەکە بەمەبەستى پتەوکردنى پەیوەندى زانستى سەردانى زانکۆى سلێمانى یان کرد .
راگەیاندنى کولێجى یاسا زانکۆى سلێمانى


Comments