News and Events‎ > ‎

بەتوانا کردنى کچان وژنان هوشیارکردنەوەیان لەمافە یاساییەکانیان

posted Nov 4, 2019, 10:09 AM by Ahmed Aziz Hassan
رۆژى4/11/2019 لەهۆڵى گفتوگۆى کولێجى یاسا،بەهاوبەشى سەنتەرى جێندەرى زانکۆى سلێمانى ،و رێکخراوى راسان سیمینارێکى بۆ خوێندکارانى کولێجى یاسا ئەنجامدا سیمینارەکە بەناونیشانى (بەتوانا کردنى کچان وژنان هوشیارکردنەوەیان لەمافە یاساییەکانیان ) ، ئامانج لەم سیمینارانە بەتوانا کردنى کچان وژنان لەرووى متمانە بەخۆبوون وهوشیارکردنەوەیان بۆ ئاگاداربوون لەمافەکانیان لەم بارەیەوە یەکێک لەئەندامانى  رێکخراوى راسان ووتى  مەبەست لەئەنجامدانى ئەم سیمینارانە تەنها گفتوگوکردن وپێدانى  زانیارى نیە بەڵکو راو بۆچوونى خوێندکارەکان وەردەگرێت  لەسەر بابەتەکە بەئامانجى دیاریکردنى کێشەکانى کچان وژنان لەکۆمەڵگەدا ئەم سیمینارە تەنها یەک باس ناگرێتەوە ،گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتى ترى کۆمەڵایەتى دەکرێت لەوانە (توندوتیژى دژ بەژنان ،هاوسەرگیرى پێش وەخت ،خراپ بەکارهێنانى تۆرەکۆمەڵایەتیەکان وموبایل ) .
ڕاگەیاندنى کولێجى یاسا 

Comments