News and Events‎ > ‎

بەڕێز د.انور ابوبکر کریم بەتوێژینەوەیەکى زانستی بەشداری کرد لە کۆنفرانسێک لە بارەگاى سەرەکی (کۆمکاری دوەڵەتەعەربییەکان) لە قاهیرە

posted Dec 31, 2019, 1:31 AM by Ahmed Aziz Hassan   [ updated Dec 31, 2019, 1:32 AM ]
لە ڕۆژانی (2019/12/16-14 ) لە بارەگاى سەرەکی (کۆمکاری دوەڵەتەعەربییەکان) لە قاهیرە کە 22 دەولەت ئەگرێتە خۆ. بە چاودێری کۆمکاری عەرەبی بۆ :"چالاکی هەنگاوە نەتەوییەکان بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری یاسایی گەلانی عەرەب"  لەهەرێمی کوردستان (د.انور ابوبکر کریم)  لەکۆلێژی یاسا/ زانکۆی سلێمانی بەتوێژینەوەیەکى زانستی پەیوندیدار بەبارودۆخی ئیمڕۆی نەتەوەى گەلانی عەرەب و عێراق وناوچەکە لەوپرۆگرامی زانستی لەسەر [ تیرۆر– پڕوپاگەندە- هۆشیاری درۆزنانە- گومان لەچەسپاوەکان] لەناو نوێنەرانی ئەو دەوڵەتانەدا بەشداری کرد۰ شایەی باسە: لەکۆڕبەندەکەدا : (70)  قسەکەرو توێژەر لە نێوانیاندا جێگری سکرکتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی و سەرۆک وەزیرانی پێشوى میسرو چەندین وەزیرو سەفیرو دبلۆماتکارو سەرۆکی دادگاو سەرۆکی زانکۆ ومامۆستایان وپارێزەران ڕوناکبیرانی تر...هتد... ئەووڵاتانە ئامادەبوون .  وە لەکۆی (60) شەست توێژەردا (د.انور) لەڕیزبەندی حەوتەمدا توێژینەوەکەى پیشکەش کردوە.
جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاس و پێزانین بۆ  بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بکەین لەوەزارەتەوە پشتگیری ئەم سەردانەی کرد بە بەشێک لە تێچونی سەردانەکەیان بۆ ئەووڵاته۰۰۰

Comments