ڕۆژی پێنچ شەممە، ٤/٢/٢٠١٦ لە زانکۆی ئەمریکی پێشبڕکێی نیشتمانی جیسوپ بەڕێوەچوو، کە بەناوبانگترین پێشبڕکێی نێو دەوڵەتییە لە بواری یاسادا و هەموو ساڵێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. لە هەموو وڵاتێ قۆناغێکی نیشتمانی ئەنجام ئەدرێت و یەکەم و دووەمی ئەو پێشبڕکێ نیشتمانییە دەرۆن بۆ ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە قۆناغە نێودەوڵەتییەکە. کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بەشدار ئهبێت لە پێشبڕکێ نێو دەوڵەتییەکە لە واشینگتۆن لە کۆتایی مانگی ٣. |
News and Events >