News and Events‎ > ‎

کۆنسوڵى گشتى هندستان سەردانى کولێجى یاساى زانکۆى سلێمانى کرد

posted Dec 19, 2019, 3:29 AM by Ahmed Aziz Hassan
بەئامادەبوونى بەرێز راگرى کولێج وژمارەیەکى بەرچاو لەمامۆستایان وخوێندکارانى کۆلێجى یاسا لە زانکۆى سلێمانى ئەمرۆ 18/12/  2019 کونسوڵى گشتى هندستان لەهەرێمى کوردستان سەردانى کۆلێجى یاسا زانکۆى سلێمانى یان کرد لەدیدارەکەدا بەسەرپەرشتى لیژنەى زانستخوازى بەردەوام سیمینارێکى بۆکونسوڵى گشتى هیندستان میستەر چاندرامول رێکخست  ،سیمینارەکە بەناونیشانى (چۆنێتى دانانى دەستوورى وڵاتى هیندستان)  ،بەرێوە چوو تیایدا  بەرێز کونسوڵى گشى بەشێوەیەکى چر دەستوورى وڵاتى هندستان بۆئامادەبووان رونکردەوە پاشان لەلایەن مامۆستایان وخوێندکارانەوە گفتوگۆ وبیرورا گۆرینەوە یان لەبارەى دەستوورى وڵاتى هیندستان ودەسەڵاتەکانى لەووڵاتەدا کرد .
ڕاگەیاندنى کولێجى یاساى زانکۆى سلێمانى


Comments