News and Events‎ > ‎

لەپێناو پاکراگرتنى ژینگەیەکى خاوێن هەلمَەتێکى ژینگەپارێزی لەکولێجى یاسا ئەنجامدرا

posted Nov 27, 2019, 10:41 AM by Ahmed Aziz Hassan
رۆژى پێنج شەمە 27/11/2019 لەکۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى هەلمَەتێکى ژینگەیەکى  لەسەرجەم بەشەکانى کولێجى یاسا لە زانکۆى سلێمانى ئەنجام درا ، لەم بارەیەوە نوێنەرى گشتى خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى ( رامیار عومەر) ووتى جێى خۆیەتى سوپاسى سەرجەم خوێندکاران لەسەرجەم کولێجەکان وبەشەکانى ز انکۆ بکەم کە رۆژانە و ناوبەناو هەوڵى پاککردنەوە دەدەن لەکاتێکدا بەهۆى قەیرانى داراییەوە یان نەگرتنى کۆمپانیاى پاکەرەوە بۆ کولێژەکان وایکردوە سیمایەکى ناشارستانى بەسەرجەم کولێجەکانەوە دیاربێ بۆیە ئێمەش لەسۆنگەى هەستکردنمان بەبەرپرسیارێتى بۆ زانکۆکەمان وشارەکەمان ئەم هەلمَەتە لەلایەن نوێنەرایەتى گشتى خوێندکاران رێک دەخرێت داوادەکەین لەسەرجەم ئەوانەى بەشداری ناکەن لەپاک راگرتنى زانکۆ با بەشدارنەبن لەپیسکردنى بۆئەوەى زانکۆکەمان بەوشێوازە ئەکادیمیە شارستانیە بمێنێتەوە بەتایبەتى کەزانکۆى سلێمانى سیمایەکى شارستانى پێوەدیارە لەناو زانکۆکانى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست و دونیادا .
هەرلەبارەى  هەلمَەتەکەوە گەیلان مەجید نوێنەرى گشتى خوێندکارانى کولێجى یاسا ووتى لەسۆنگەى هەستکردن بەبەرسیارێتمان ئەمرۆ بەرێژەیەکى فراوان لەخوێندکارانى کولێجى یاسا بەشداریمان کرد لەئەم هەڵمەتە ژینگەییەدا کردووە لەپێناو پاراستنى ژینگەیەکى خاوێن چونکە بەراستى هەرخۆمان لەم زانکۆیەدا ین پێویستەکارێک بکەین کەسیمایەکى جوان ببەخشین بە کولێجەکەمان داواکارین لەسەرجەم ئەوانەى بەشدارى ناکەن لەپاک راگرتنی ژینگەى زانکۆ با بەشدارنەبن لەپیس کردنى لەبەر ئەوەى کۆلێجى یاسا ناوەکەى خۆى بەخۆیەوەیە دەبێ جیاواز بێ لەرووى پاک وخاوێنى وهەم لەرووى ئەدەب و ئەتەکێتى خوێندکارەکانیەوە .
راگەیاندنى کولێجى یاسا زانکۆى سلێمانى


Comments