News and Events‎ > ‎

مامۆستایەکى کۆلێجى یاسا بەشدارى کۆنفرانسێکى زانستى دەکات

posted Feb 23, 2022, 9:05 AM by Awaz Mohammed
ڕۆژى شەممە بەروارى ٢٠٢٢/٢/١٩ مامۆستاى کۆلێجمان بەڕێز پرۆفیسۆر ( د. شۆڕش حسن عمر ) بەشدارى کرد لە یەکەمین کۆنفڕانسى زانستى  لە ژێر ناونیشانی(تەنگژەی هەموارە دەستوریەکان) کەلەلایەن دەزگای خێرخوازی (بحر العلوم)  و ڕاگرایەتی پەیمانگای (العلمین) بۆخوێندنی باڵا لەشاری نەجەفی پیرۆز  بەڕێوەچوو، مامۆستاى ناوبراو بە بابەتێك  بەناونیشانی (کێشە دەستوریەکانی تایبەت بە پەیوەندی حکومەتی ناوەند بە هەرێم وپارێزگاکانەوە)،هەروەها بەتۆژینەوەیەکی زانستی بەناو نیشانی(گرفتەکانی سیستەمی فیدڕاڵی لەعێراق) بەشدارى کۆنفرانسەکەى کرد. 


Comments