News and Events‎ > ‎

پانێلێک لە هۆڵى سیمینارەکانى کۆلێجى یاسا ئەنجامدرا

posted Feb 25, 2020, 2:21 AM by Ahmed Aziz Hassan
بەسەرپەرشتى لیژنەى زانستخوازى بەردەوام رۆژى سێشمە 25/2/2020لەهۆڵى سیمینارەکانى کولێجى یاسا بە هاوبەشى کولێجى یاساى زانکۆى جیهان ،کۆلێجى زانستە رامیارییەکان و کۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى پانێڵێک  ئەنجام درا ،پانێڵەکە بەناونیشانى (ئاڵو گۆرە رامیارى ودەستوورییەکانى عێراق و کاریگەرییان لەسەر هەرێمى کوردستان ) لەپانێلەکەدا ئەم بەرێزانە بەشداریان کرد :
د.شۆرش حسن عمر بەناونیشانى  (ئاڵینگارییەکانى بەردەم دەستوورى عێراق ) 
د.عابد خالد رەسوڵ بەناونیشانى (ئایندەى پێکهێنانەوەى حکومەت وئەگەرەکانى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەعێراق دا  ) .
د.ئیسماعیل نەجم الدین بەناونیشانى (گۆرینى سیستمى هەڵبژاردن وکاریگەرییە رامیارى و دەستوورییەکان ) .
ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاسا 

Comments