News and Events‎ > ‎

پانێلێک لەکولێجى یاساى زانکوى سلێمانى ئەنجام درا

posted Dec 5, 2019, 5:08 AM by Ahmed Aziz Hassan
  لەژێر دروشمى  بۆنەهێشتنى گەندەڵى تۆش هاوکاربە رۆژى3/12/2019بەئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لەماموستایانى زانکۆ و شارەزایانى یاسایى ،ئامادەبونى بەرێز پارێزگارى سلێمانى دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر ، بەرێز دکتۆر رەزاحسن سەرۆکى زانکۆى سلێمانى لەهۆڵى گفتوگۆى کولێجى یاساى زانکۆى سلێمانى ،دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان  بەهاوبەشى لەگەڵ سەنتەرى لێکوڵینەوەى یاسایى و رامیارى کولێجى یاساى زانکۆى سلێمانى پانێڵێَک بەناونیشانى (بۆنەهێشتنى گەندەڵى تۆش هاوکاربە  ) ئەنجام دا .
سەرەتاى مەراسیمەکە بەدەقیقەیەک وەستان بۆگیانى پاکى شەهیدان بەرێوەچوو ،پاشان بەرێز پارێزگارى سلێمانى وتارێکى بەپێزى لەبارەى چۆنێتى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى پێشکەش ئامادەبووان کرد ،دواتر بەرێز سەرۆکى زانکۆى سلێمانى هەردەربارەى هەلمەتى بەرەنگابوونەوەى گەندەڵى وتارێکى پێشکەش کرد پاشان پانێڵەکە لەلایەن ئەم بەرێزانە ئەنجام درا   .
 د.سەیران تەها احمد مامۆستاى زانکۆ کولێجى یاسا
دادوەر سامان جمال احمد (دادوەرى دادگاى دەستپاکى نوێنەرى ئەنجومەنى دادوەرى )
د.احمد ئەمین مین رشید (سەرۆکى فەرمانگەى ووردبینى _دەزگاى چاودیرى دارایى )
دادوەر مەهدى رشید فرج (سەرۆکى فەرمانگەى داواکارى گشتى ) 
گوڵزار خالد عمر ( بەرێوەبەرى لێکۆڵینەوەى سلێمانى _ نوێنەرى دەستەى دەستپاکى )
 ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى 


Comments