News and Events‎ > ‎

پێشوازی کردن لە شاندێکی هاوبەشی بەشی لێکۆڵینەوەی یاسایی دەزگای (بيت الحكمة) و سەرۆکی بەشی یاسای زانکۆی جیهان/ سلێمانی

posted Nov 10, 2022, 6:46 AM by Awaz Mohammed
 ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٠ بەڕێز (د. عزالدین المحمدی) لێپرسراوی بەشی لێکۆینەوەی یاسایی لە دەزگای (بیت الحکمة) بە یاوەری بەڕێز (پ.ی.د. اسماعیل نجم الدین نامق) سەرۆکی بەشی یاسا لە زانکۆی جیھان/سلێمانی، سەردانی کۆلێجی یاسا ی زانکۆی سلێمانیان کرد و لە لایەن بەرێزان ڕاگری کۆلیج و سەرۆکی بەشی یاسا و لێپرسراوی کتێبخانەی کۆلیج پێشوازیان لێکرا، مەبەست لەم سەردانەی بەرێزیان لێک تێگەیشتن بوو لە نێوان دەزگای ناوبراو و کۆلێجمان بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی زانستی لە داھاتوودا و ھەروەھا پێشکەش کردنی چەند کتێبێکی زانستی بە کتێبخانەی کۆلێجەکەمان.



ڕاگەیاندنی کۆلێجی یاسا
Comments