News and Events‎ > ‎

قەدەغەکردنى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندیکردن لەهەرێمى کوردستان

posted Oct 19, 2019, 11:04 PM by Ahmed Aziz Hassan
رۆژى پێنج شەمە 17/10/2019لەهۆڵى گفتوگۆى کولێجى یاسا زانکۆى سلێمانى سیمینارێک بەسەرپەرشتى بەرێزان د.دانا حەمەباقى ، د.ئاکۆ فاتح حەمە رەش بەهاوبەشى رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان بۆ قوتابیانى قۆناغى پێنجەمى یاسا ئەنجام درا  ،سیمینارەکە بەناونیشانى (قەدەغەکردنى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندیکردن لەهەرێمى کوردستان ) ،
ئەم سیمینارە ئامانجێکى هاوبەشە بۆ هوشیارکردنەوەى خوێندکاران بەبابەتە یاساییەکانى دەرەوەى زانکۆ  کە رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان بۆباسکردنى رێکارەکانى لێکۆڵینەوە لەناودادگاکان پێى هەڵدەستێت .
رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان کاردەکات بۆچەسپاندنى کلتوورى ناتوندوتیژى ،راوێژو رێنمایى بێ بەرامبەر پێشکەش بەو ژنانە دەکات کەپێویستیان پێیەتى .
ڕاگەیاندنى کۆلیجى یاسا 


Comments