News and Events‎ > ‎

ۆرک شوپێک لەبارەى چونێتى بەبابەتکردنى یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى

posted May 1, 2019, 11:06 PM by Ahmed Aziz Hassan
بەسەرپەرشتى لیژنەى زانستخوازى بەردەوام ،وبەهاوبەشى کۆلێجى یاسا ،و رێکخراوى (NED) ئەمریکى رۆژى 29/4/2019 لەهۆڵى سیمیناراتى کولێجى یاسا، ۆرک شوپێک بەناونیشانى (چۆنێتى بەبابەتکردنى یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى لەناو کۆلێژەکانى یاسا دا)  بۆ بەرێز رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان ئەنجام درا .
ئامانج لەم ۆرک شۆپە :
1/خستنە ڕووى گرنگى یاساى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى خێزانى وچۆنیەتى جێبەجێکردنى لەناو دادگاکاندا .
2/ وەرگرتنى راوبۆچوونى کەسانى شارەزاو ،وپسپۆر لەخستنەرووى گرنگى خوێندنى یاساکە لەناو کولێژەکانى یاسادا .
3/ وەرگرتنى ڕاوبۆچوونى کەسانى پسپۆر لە(دادوەران ،یاساناسان ،مامۆستایانى زانکۆ ،پارێزەران ، رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى ) بەمەبەستى دۆزینەوەى باشترین میکانیزم تابتوانن لەرێگەیەوە یاساکە بکەن بەیەکێک لەبابەتەگرنگەکانى کۆلێژى یاسا  .
ڕاگەیاندنى کۆلیژى یاسا 















ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاسا 

Comments