News and Events‎ > ‎

سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانى (کارى یاسادانانى پەرلەمانى کوردستان) لەکۆلێجى یاسا ئەنجام درا

posted Feb 20, 2020, 1:18 AM by Ahmed Aziz Hassan   [ updated Feb 20, 2020, 1:22 AM ]
بەسەرپەرشتى لیژنەى زانستخوازى بەردەوام رۆژى دووشەمە17/2/2020 لەهۆڵى سیمیناراتى کولێجى یاسا لەدرێژەى چالاکییەکانى وەرزى زستانەدا سیمپۆزیومێک بەناونیشانى (کارى یاسادانانى پەرلەمانى کوردستان )  بۆ ماوەى دوو رۆژ ئەنجام درا ،رۆژى یەکەم  بابەتەکان لەلایەن ئەم مامۆستا بەرێزانە گفتوگۆکرا  :
یەکەم /پ.د .شۆرش حسن عمر بەناونیشانى ( خوێندنەوەیەکى زانستى لەسەر بریارى درێژکردنەوەى ماوەى خوێندنى بەکالۆریۆس  لەیاسا بۆپێنج ساڵ)  .
  دووەم / م.کارزان عزەت حسن بەناونیشانى (گرنگى رێکخستنى پشووە فەرمیەکان بەیاسا ) .
سێیەم / م.ى شیلان رووف لطيف بەناونیشانى (شێوازى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کاریگەرى لەسەر تواناى پەرلەمانتار )  .
ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاسا 


Comments