News and Events‎ > ‎

سیمینارێک دەربارەى پرسى لامەرکەزى لەهەرێمى کوردستان لەکولێجى یاسا ئەنجام درا

posted Apr 9, 2019, 1:21 PM by Ahmed Aziz Hassan
بەسەرپەرشتى لیژنەى زانستخوازى بەردەوام،بەهاوکارى پەیمانگاى کوردى بۆهەڵبژاردن ،بەئامادەبوونى ژمارەیەک لەمامۆستایانى کۆلێجى یاسا ،وخوێندکارانى قۆناغى یەکەمى کولێج رۆژى 8/4/2019 لەهۆڵى سیمینارى کولێجى یاسالە زانکۆى سلیمانى سیمینارێک لەبارەى ( پرسى لامەرکەزى لەهەرێمى کوردستان ) بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەم ئەنجام درا .
لەم بارەیەوە هەڵشو عەبدولفەتاح ئەندامى پەیمانگاى کوردى بۆهەڵبژاردن ووتى وەکو پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن بەخۆشحاڵییەوە ئەمرۆ بەهەماهەنگى لە زانکۆى سلێمانى لەگەڵ کولێجى یاسا هەستاین بەئەنجامدانى سیمینارێک بەناونیشانى (پرسى لامەرکەزى لەهەرێمى کوردستان ) ووتى ئامانج لەم سیمینارە ئەوەیە بتوانین خوێندکاران ئاشناکەین بەپرسى لامەرکەزى وەکو یەکێک لەموادەکان کە لەقۆناغى داهاتوودا دەیخوێنن ،یەکێک لەئامانجەکانى تر ئەوەیەکارى پێکەوەیى لەگەڵ زانکۆ بەتایبەتى بەشى یاسا ئەنجام بدەین  ،کەزانکۆ ،و رێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى پێکەوە دەتوانن کارى گەورە بکەن بۆ بەدیهێنانى ئامانجى گەورەتر ،ئەنجمدانى ئەم سیمینارە وکارەکانمان بێگومان بە پاڵپشتى زانکۆى سلێمانى وکۆلێجەکانى تر بەتایبەتى کۆلێجى یاسا ،بەسوپاسەوە بۆکولێجى یاسا 
کە هاوکاربون بەردەوام دەبین هەتا ئەوەندەى بتوانین لەسەر پرسێکى گرنگى وەک پرسى لامەرکەزى زانیاریمان هەبێ هەمیش کاربکەین بۆئەوەى کاربەبنەماى پرسى لامەرکەزى زیاتر ببێ لەهەرێمى کوردستان  .
ڕاگەیاندنى کولیجى یاسا  

پرسى لامەرکەزى لەهەرێمى کوردستان



Comments