News and Events‎ > ‎

تاقیکردنەوەى توانستى زانستى خوێندنى باڵا لەکۆلێجى یاسا ئەنجامدرا

posted Feb 12, 2020, 6:05 AM by Ahmed Aziz Hassan
رۆژى دووشەمە 10/2/2020 لە هوڵەکانى خوێندنى کۆلێجى یاسا تاقیکردنەوەى توانستى زانستى خوێندنى باڵا  (دبلۆمى باڵا ،ماستەر،دکتۆرا  ) ئەنجام درا  کەتیایدا( 167 ) پێشکەشکار بەشدابوون لە تاقیکردنەوە کەدا (25) پێشکەشکار بەشدارى تاقیکردنەکەوەى دبلۆمى باڵایان کرد ،و(105) پێشکەشکار بەشدارى تاقیکردنەوەى ماستەریان کردبوو هەروەها (37)  پێشکەشکار بەشدارى تاقیکردنەوەى دکتۆرا یان کرد،لەمیانى تاقیکردنەوەکەدا بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵا بەئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى سەردانى کولێجى یاسا یان کرد لەنزیکەوە ئاگادارى بەرێوە چوونى تاقیکردنەوە کە بوون  .
ڕاگەیاندنى کولێجى یاسا 


Comments