News and Events‎ > ‎

وەفدێکى نێودەوڵەتى خاچى سوور سەردانى کۆلێجى یاسا زانکۆى سلێمانى کرد

posted Jan 22, 2019, 3:59 AM by Ahmed Aziz Hassan   [ updated Jan 22, 2019, 4:15 AM ]
سەرلەبەیانى بەروارى 22/1/2019وەفدێکى لیژنەى نێودەوڵەتى خاچى سوور سەردانى کۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى کرد لەگەڵ بەرێزان ڕاگرى کۆلێجى یاسا ،و یاریدەدەرى ڕاگر،گفتوگۆو ئاڵوگۆرى زانستى یان کرد ، وەفدەکە پێکهاتبوو لەسنر تەها دەرویش ڕاوێژکارى یاسایى لەنوسینگەى بەغدا لەگەڵ هوشیار مستەفا قەرەداغى ڕاوێژکارى بەرپرسى نووسینگەى سلێمانى  ،ئامانج لەم سەردانە سێ خاڵ گفتوگۆیان لەسەر کرد  :
1/پێشبرکێى توێژینەوە لەبوارى یاساى نێودەوڵەتى  مرۆیى بۆخوێندکارانى کۆلێجى یاسا لەسەرئاستى هەرێمى کوردستان  .
2/ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى کۆڕبەندێکى زانستى مامۆستایانى پسپۆرلەیاساى نێو دەوڵەتى مرۆیى لەمانگى چوار لەشارى هەولێر .
3/هەماهەنگى کۆلێجى یاسا لەگەڵ ئۆفیسى سلێمانى لیژنەى نێودەوڵەتى خاچى سووربۆ ئاڵوگۆرکردنى زانیارى وپێدانى سەرچاوەى زانستى لەبوارى یاساى نێو دەوڵەتى مرۆیى  .
ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاسا

خاچى سوور


Comments