News and Events‎ > ‎

وەفدێکى زانکۆى کوفە سەردانى کۆلێجى یاساى زانکۆى سلێمانى کرد

posted Feb 13, 2019, 9:39 PM by Ahmed Aziz Hassan   [ updated Feb 13, 2019, 10:19 PM ]
بەمەبەستى گەشەکردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان رۆژى 13 /2/2019،وەفدێکى زانکۆى کوفە لە نەجەف  کە نوێنەرایەتى سەرۆکى زانکۆى کوفە دەکەن  سەردانى کولێجى یاسا ى زانکۆى سلێمانى یان کرد  لەگەڵ بەرێزان ڕِاگرى کولێجى یاسا  ،وسەرۆک بەش ،و لێپرسراوی هۆبه‌ی خوێندنى باڵاى کولێج گفتوگۆ وئاڵوگۆرى زانستى یان ئەنجام دا .
رێکخەرى نێودەوڵەتى پرۆژەى مافى داد پەروەرى گەنجان (سان سارا ڤان ) لەبارەى سەردانى وەفدى زانکۆى کوفەبۆ کولێجى یاسا ووتى  ئامانجى هاتنەکەیان چاو پێکەوتنێکى پرۆتۆکۆلیە بۆگەشەسەندنى پەیوەندییەکان زانکۆى سلێمانى و زانکۆى کوفە لەسەرئاستى ئەکادیمى وبەرژەوەندى هاوبەش ،و گەشەپێدانى ئەم پەیوەندییە لەپرۆژەکانى داهاتوودا .
له‌م سه‌ردانه‌دا ڕێکخراوی هارتلاند ئەلاینسى نێو دەوڵەتى کەرێکخراوێکى مافى مرۆڤە لەسەر ئاستى عێراقدا کاردەکەن یاوه‌ری شانده‌که‌ی زانکۆى کوفە بوون.

ڕاگەیاندنى کۆلێجى یاسا .

وەفدى زانکۆى کوفە


Comments