به سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا
له ژێر دروشمی ( تحديث المنظومة التشريعية في اقليم كوردستان – العراق)
کۆلێجی یاساى زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی هەردوو کۆلێجی یاسا لە ( زانکۆی دهۆک ، زانکۆی سەلاحەددین) کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەوری لە ڕۆژانی (٢٠٢٤/٣/٧،٦) ئەنجام دەدات، بەناونیشانی ( واقع التشريعات الوطنية في مواجهة التحديات المعاصرة اقليم كوردستان – العراق انموذجا) لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسدا (٤٠) توێژینەوە لە ٢٠ زانکۆی عێراق و دەرەوەی عێراق پێشکەش کرا .
وە مامۆستایانی کۆلێجی یاسا – زانکۆی سلێمانی بە پێشکەشکردنی توێژینەوە و بە ئامادەکاری و لیژنەی زانستی و بەڕێوەبردنی هەردوو دانیشتنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانس بەشداریان کرد .
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین