مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەرانی خانەنشینی کۆلێجی یاسا Farewell ceremony for retired employees at the College of Law

Home |
News
Viber Image 2025 01 29 14 44 08 370
29 January 2025
News

مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەرانی خانەنشینی کۆلێجی یاسا Farewell ceremony for retired employees at the College of Law

ئه‌مرۆ چوارشەممه‌ 29ی کانونی دووەم 2025 ، کاتژمێر (10) سه‌ر له‌به‌یانی بۆ بەرز نرخاندنی ماندوبون و دڵسۆزی دوو فەرمانبەری کۆلێج کە خانەنشین بوون بەڕێزان (عمر حسين حمه علی ) لە کتێبخانەی کۆلێج و (خدیجة محمد قادر) کارگوزاری کۆلێج، مەراسیمێکی شایستە لە کتێبخانەی كۆلێج ڕێکخرا بە بەشداری ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایان وخوێندکارانی خوێندنی باڵا، شایەنی ئاماژەیە مەراسیمەکە بەپێشنیاری  هه‌ر دوو فه‌رمانبه‌ری كۆلێج خاتوو (نیان عمر فتاح و ڕازاو جلال)  و بەڕەزامەندی و بەڕێز ڕاگر (پ.د.دانا عبدالكريم سعيد) ئەنجامدراو بە نوێنەرایەتی وڕاسپاردەی بەڕێزی سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی لەلایەن بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر(پ.د.مصطفى رسول حسين) پێشکەشکرا

دواتر ژمارەیەک فەرمانبەر سەردانی خاتوو (خەدیجە محمد قادر ) یان کرد لە ماڵەوە کە بەهۆی نەخۆشی نەیتوانی ئامادەی مەراسیمەکە بێت، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفایان پێشکەش كرد
بەناوی ڕاگەیاندنی کۆلێج وسەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانەوە هیوای تەمەندرێژی و تەندروستی باشیان بۆدەخوازین وهەمیشە ماندوبون و دڵسۆزیان بەرزدەنرخێنین
هەروەها ڕاگرایەتی کۆلێج بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی و مامۆستایانی بەشی یاسا لە نزیکترین دەرفەتدا مەراسیمێکی شایستە بۆ بەرزنرخاندنی خزمەتی زانستی ئەو مامۆستا ئازیزانەمان ڕێکدخات کە خانەنشین بوون

Today Wednesday 29 January 2025, at (10) am to appreciate the efforts and loyalty of two retired employees of the college, (Omar Hussein Hama Ali) in the library of the college and (Khadija Mohammed Qadir) college administrator.

A ceremony was organized in the library of the college with the participation of a number of employees, teachers and students of higher education.

It is worth mentioning that the ceremony was held at the suggestion of both employees of the college (Nyan Omar Fatah) and (Razaw Jalal)and with the consent of the Dean (Prof.Dr.Dana Abdulkarim Saeed). The thanks and appreciation of the Dean was presented by the Assistant Dean (Prof.Dr. Mustafa Rasul Hussein).

Later, a number of employees visited Mrs. (Khadija Mohammed Qadir) at her home,She was unable to attend the ceremony due to illness.

On behalf of the college media and all teachers, employees and students, we wish them long life and good health and always appreciate their efforts and loyalty.

 

 
 

Share It on

Related News 

Viber Image 2024 12 23 15 41 25 373
25
Dec

A Teacher of college of Law participated in the Second Najaf-Erbil Dialogue

به‌ڕێز(د.انور ابوبکر کریم) سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و چالاکیەکانی کۆلێجی یاسا ، بەشداریکرد بە توێژینەوەیەک بەناونیشانی (الاتفاقُ والاختلاف بين الأحزاب السياسية الكرديّة والشيعيّة حول الدستور ومستقبل العراق) لە دووەم دیداری نەجەف – هەولێر، کە رۆژی شەممە، 21-12-2024، لە شاری نەجەفی پیرۆز بەڕێوەچوو، دیدارەکە  لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو رێکخرابوو ،بە بەشداری بیست وپێنج توێژەر لە هەرێمی کوردستان وعێراق، شایەنی ئاماژەیە توێژەران بۆچوونی خۆیان لەبارەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و شیعە دەربڕی و چەندین ڕاسپاردە وپێشنیاریان بۆ ئەومەبەستە پێشکەشکرد ،  لە کۆتایی دیدارەکە لە لایەن پارێزگاری نەجەف بەڕێز (یوسف گەنناوی) میوانداری توێژەران وبەشدارانی دیدارەکەی کرد ، بە بایەخەوە پێویستی ئەنجامدانی ئەم دیدارانەی خستەڕوو ،خۆشحاڵی پارێزگاکەشی بۆ میوانداری دیدارەکە دەربڕی

 

“Najaf Hosts the Second Najaf-Erbil Dialogue”
Dr. Anwer Abubakr Jaff, Head of the Cultural and Research Activities Committee of the Faculty of Law, presented a study titled “The Agreement and Disagreement Between Kurdish and Shiite Political Parties on the Constitution and Iraq’s Future” at the second Najaf-Erbil Dialogue held on Saturday, December 21, 2024, in Najaf.
The event, organized in collaboration with Rudaw Research Center, Al-Naba Forum for Dialogue, Aram Sin Foundation for Dialogue and Development, and Riwaq Baghdad, gathered 25 researchers from Kurdistan and Iraq to discuss ways to strengthen Kurdish-Shiite relations and promote national cooperation.

Read more
Viber Image 2024 12 03 20 16 10 952
10
Dec

A staff of college of law takes part at an international scientific conference ژمارەیەك مامۆستای کۆلێجی یاسا بەشداریان لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی كرد

ژمارەیەک مامۆستای کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی بەشداریان لە  پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی سازکراو لە لایەن ناوەندی توێژینەوەی یاسایی وەزارەتی داد لە حکومەتی هەرێمی  کوردستان لە بەرواری   1- 2/ 12/ 2024  کرد لە هەولێر لەژێر ناونیشانی ( توێژینەوە نێوانەکان ڕووخساری توێژینەوە نوێیەکانە لە جیهانی یاسادا )، سی وهەشت توێژینەوە ی پەسەندکراو ، لە نۆ دانیشتن پێشکەشکران، توێژەران لە دەوڵەتانی ( کەنەدا، چین، فەڕەنسا، ئیماڕات، شانشینی عومان، ئەردەن، میسر، جەزائیر، فەلەستین، لوبنان، عێراق ) بەشداربوون

وە بەشدارییەکانی مامۆستایانی کۆلێج بەم شێوەی لای خوارەوە بوون
ـ پ.د.دانا عبدالکریم سعید : سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنی حەوتم لە کۆنفرانس لەژێر ناونیشانی ( الدراسات البينية في القانون العام )
پ.د.محمد سلێمان الاحمد  و پ.د. غانم انس : پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکی هاوبەش بە ناونیشانی (الاطار المفاهيمي للدراسات البینية ) –
پ.د. محمد ڕەشید حسن و م.ی. محمد ناصح محمد أمين : پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکی هاوبەش بەناونیشانی ( الحوكمة القانونية للذاكرة الجماعية إشكالية التنافر بين منهج البحث القانوني والتأريخي ) –
پ.ی.د. مصطفى رسول حسين : پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی ( أساس المسؤولية الناتجة عن التحول الرقمي ) –
پ.ی.د. بەختیار سدیق ڕەحیم و پ.د. عبدالله فازڵ حامد : پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکی هاوبەش بەناونیشانی ( العلاقة بين العامل الاقتصادي وتطور قواعد تنازع القوانين ) –

(د. هیوا علی حسین : پێشکەشکردنی توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی ( أواصر العلاقة بين القانونين التجاري والمدني وتجلياتها على المستويات الثلاثة : التمايز والتفاعل وافاق تطورهما المشترك –

لە کۆتایيدا ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا

On Dec.1,2024, a staff of the academists of Sulaiamny University College of law actively took part at the fifth international legal conference held by the legal research center of Kurdistan Regional Government Ministry of Justice which was held under the slogan (The Interdisciplinary Researching as the modern facet of legal research sphere).It is worth mentioning that the center is administered by a member of law college staff Professor Dr. Mohamad Sulaiman Al Ahmad. Knowingly,  more than hundred research papers had been submitted to the conference  from different Iraqi academic institutions and from abroad alike, such as Canada,China,France,United Arab Emirates,Oman Kingdom, Jordan, Egypt, Algeria, Palestine, Lebanon).

The form of their participation was as follows :

1-Prof. Dr.Dana Abdulkarim Saeed headed the seventh panel of the conference.

2-Prof. Dr. Mohammad Rasheed Hasan jointly with the assistant teacher Muhammad Nassih Ameen ,presented a research paper titled (The Legal Governance of the collective Memory : The Problem of Antagonism of the Legal and Historical Methodologies).

3-Asst. prof. Dr.Baxtyar Sadiq Raheem jointly with the Professor Abdullah Fazil Hamid presented a research paper titled ( The Relationship between the Economic Factor and the development of the rules of conflicting of laws )

4-Asst. prof. Dr Mustafa Rasool Hussein whose research paper was titled (The foundation of the Responsibility stemming from the conversion to the digitality).

5-Dr. Hiwa Ali Hussein presented a legal research paper titled (The Bonds of Relationship between the Civil Law and Commercial Law on the levels of Interaction ,Distinction and their prospected Joint Development)

At the end, the Conference was sealed  by the potential  recommendations and findings .

Read more

Follow Us On Social Media

chevron-downarrow-right