Student Activities

Viber Image 2025 02 05 20 40 50 411
05
Feb

cleanliness campaign in the College of Law هەڵمەتی پاک وخاوێنی لە کۆلێجی یاسا

 ئه‌مڕۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 5ی شوبات 2025 ، کاتژمێر (10) سه‌رله‌ به‌یانی،زۆرینەی خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کە بەشدارن لە گروپی چالاکيه‌كانی ژینگەیى، هەڵمەتی پاکكردنەوەی سەرجەم هۆڵەکانی خوێندن وبه‌شه‌  جیاوازەکانی کۆلێج بەڕێک وپێکی ئەنجامدا، به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ریزان یاریدەدەری ڕاگر (پ.د.مصطفى رسول حسين) و سەرۆک وئەندامانی لیژنەی تەندروستی وسەلامەتى (پ.ى.د.سه‌يران طه احمد، د.عائدة عبدالكريم صالح،د. شهاباد محمد على،د.اويستا برهان محمود) وبەشێک لە مامۆستایانی كۆلێج  به‌ڕێزان (د.أنور ابوبكر كریم، د.سه‌رگوڵ مصطفى احمد، د.شيلان غفور عزيز، د.ڕوبار مجيد احمد، د.شيلان محمد شريف، د.كانياو احمد فتح الله،م. گێلاس عزیز محمد،م.ليزا عطا عبدالحكيم،.م.كاردو ابوبكر عبدالله، م.تاران محمد كريم) وه‌ هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی كۆلێج به‌رێزان (سارا نجم الدين، نازەنین حمه‌ سعيد ، شیلان عبدالله،مطلب سعيد، سۆما نجم الدین،هێشوو عثمان،گه‌شاو محمد، ژیار سامان،هێمن عمر،شوان جلال،رێبوار كریم، نورى مارف)

ڕاگرایەتی کۆلێجی یاسا سوپاس وپێزانین ئاڕاستەی یەک بە یەکی ئەو خوێندکارە دڵسۆزە  بەشداربوانه دەکات، ماندوبون ودڵسۆزیان بەرزدەنرخێنێت ، هاوکات زۆر سوپاسی زۆرینەی مامۆستایانی دڵسۆزی کۆلێج دەکەین کە بە بەخشینی مادی پێویستیەکانی پاکردنەوەیان دابین کردووه‌،  وه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌ بەشداربون لە هەڵمەتەکە، بەهیوای بەردەوامی چالاکی لەم جۆرەین ونمونەی ئەو خوێندکارە ژینگە پارێز و دڵسۆزانە زۆربێت و هەمیشە سەرکەوتوبن

On Wednesday, 5 February 2025 at 10:00 am, most of the students of all grades who participate in the group of environmental activists, Cleaning campaign was conducted in all classrooms and different departments of the college. under the supervision of the Vice Dean (Assist.Prof. Mustafa Rasul Hussein), Chairman and members of the Health and Safety Committee (Assist.Prof. Sayran Taha Ahmad, Dr. Aida Abdulkarim Saleh, Dr. Shahabad Mohammed Ali, Dr. Awista Burhan Mahmoud) and some teachers in College of Law ( Assist.Prof.Dr. Anwar Abubakr Karim, Assist.Prof.Dr. Sargul Mustafa Ahmed, Dr. Shilan Ghafoor Aziz, Dr. Rubar Majid Ahmed, Dr. Shilan Mohammed Sharif, Dr. Kanyaw Ahmed Fathullah,M.gelas Aziz Mohmameed, M. Liza Atta Abdul Hakim, M. Kardo Abubakr Abdullah, M. Taran Mohammed Karim).  Also college employees (Sara Najmuddin, Nazanin Hama Saeed, Shilan Abdullah, Mutalib Saeed, Soma Najmuddin, Hesho Osman, Gashaw Mohammed, Zhyar Saman, Hemn Omar, Shuan Jalal, Rebwar Karim, Nuri Marf).

The Deanship of the College of Law would like to thank all the students who participated in the cleaning campaign.

We would also like to thank the teachers of the college who donated materials to provide cleaning supplies and participated in the campaign.

Finally, We hope that such activities will continue and that the number of environmentally friendly and loyal students in our college will increase. We wish them all success.

 

 

Read more
474950455 1025942906231790 8314585607509621259 N
31
Jan

خوێندكارانی كۆلێجی یاسا به‌شداری خولی هۆشیاری یاساییان كرد students of college of Law participated in legal awareness courses

رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی۲٠۲٥/۱/۲٠ ،خوێندكارانی قۆناغی (چواره‌م وپێنجه‌م) ی كۆلێجمان به‌شداریان كرد له‌  خولێکی هوشيارى یاسایی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ  كه‌ له‌ هۆتێل هایكرێست به‌ڕێوه‌چوو ، لەم خولەدا چەندین بابەتی کرداریی  لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری یاسادا پێشکەشکران ، بابەتەکان پەیوەندار بوون  بە یاسای سەلماندن و ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن، و یاسای باری کەسێتی و یاسای جێبەجێکردن و یاسای كۆمپانیاكان ویاسای تۆماری خانوبەرە و ئەحکامەکانی بریکارنامە . هه‌روه‌ها راڤەى چەند بابەتيكى یاسایی کرا لەڕووی کرداریی و بابەتیەوە، تەوەرەکانی ڕۆژانی خولەکە لەلایەن هەر یەکە لە بەڕێزان (دادوەر د.ئاوات عومەر قادر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی گەرمیان ، (دادوەر د.سەردار على عزيز) سەرۆکی دادگای تاوانەکان ، (دادوەر کامه‌ران ڕەسول سعید) دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، و (دادوەر یاسین محمد) ئەندامی داواکاری گشتی، خاتوو ( ڤیان کامەران) بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی سلێمانی/۲،   (سۆران احمد اسماعیل) بەڕێوبەری تۆماری کۆمپانیاکانی سلێمانی ومافپەروەر (ئەیوب کەمال)  پێشكەش كرا

لە کۆتایی خولەکە بڕوانامە بەخشرایە خوێندكارانی بەشداربوو، هەروەها هەردوو مەتنی (یاسای باری کەسێتی عێراقی) و (یاسای سزدانی عێراقی) پێشکەشی بەشداربوان کرا.

On the Monday,  20/1/2025,the students of grade (fourth and fifth) of the college,  participated in Legal Awareness Course for five days,which will be held at High  Crest Hotel.

Therefore, in this Course Several practical topics were presented by legal experts, Articles related to the Evidence law ,Investigation procedures, Trial Procedures , personal injury law , companies law , Real Estate Registration Act and special agency provisions Provisions.

Also, several legal issues were explained in terms of practical and subjective, the topics of the days of the course was presented by each of the (Judge Dr. Awat Omar Qadir) President of Garmian District Court of Appeal, (Judge Dr. Sardar Ali Aziz) President of Criminal Court, (Judge Kamran Rasul Saeed) Sulaimani District Court of Appeal, (Judge Yasin Mohammed) Member of the Prosecutor General, (Ms. Vian Kamran), Director of Sulaimani Executive Directorate/2, (Soran Ahmad Ismail), Director of Sulaimani Companies Registration and Jurist  (Mr.Ayub Kamal).

At the end of the course, certificates were awarded to the participating students, and both texts (Iraqi Personal Status Law) and (Iraqi Penal Code) were presented to the participants.

Read more
Viber Image 2025 01 27 22 34 18 004
27
Jan

یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی خوێندكارانی  کۆلێجی یاسا ئه‌نجام درا The final match of the College of law Students Football League was held

 ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی (27/1/2025) به‌ ئاماده‌ بوونی به‌ڕێزان (پ.د.دانا عبدالكریم سعید) راگری كۆلێجی یاسا و (پ.د.مصطفى رسوڵ حسين) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و (پ.ی.د.شاڵاو صباح عبدالرحمن) سه‌رۆكی به‌شی یاسا و چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ڕێز و خوێندكارانی ئازیزی كۆلێجه‌كه‌مان، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی خوێندكارانی  کۆلێجی یاسا ئه‌نجام درا له‌ نێوان خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌م گروپی ( أ ، ب) له‌گه‌ڵ خوێندكارانی قۆناغی سیێه‌م گروپی (ج) ، ئەنجامی یارییه‌كه‌ به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ كۆتایی هات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی قۆناغی سیێه‌م گروپی (ج)

 له‌ كۆتاییدا،  خه‌ڵاتی تیمی براوه‌ به‌خشرایه‌ یه‌كه‌می خوله‌كه‌ و دووه‌می خوله‌كه‌ش خه‌ڵاتكرا، وه‌ باشترینه‌كانی خوله‌كه‌ ئه‌م خوێندكاره‌ به‌ڕیزانه‌ی لای خواره‌وه‌ بوون

خوێندكاری قۆناغی سێیه‌م ( میران مولود علی) به‌ باشترین یاریزانی خولەکە هه‌ڵبژێردرا

 خوێندكاری قۆناغی سێیه‌م ( احمد ناصح سلیمان) گۆڵكاری خولەکه‌ به‌ده‌ست هێنا

خوێندكاری قۆناغی سێیه‌م ( ره‌هێن عیرفان محمد) به‌ باشترین گۆڵچی خولەکە هه‌ڵبژێردرا

خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌م گروپی (أ و ب) پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌یان به‌ ده‌ست هێنا

خوله‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات

پیرۆزبایی له‌ خوێندكارانی كۆلێجه‌كه‌مان ده‌كه‌ین وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین

Today on Sunday (27/1/2025) in the presence of (Prof.Dr.Dana Abdulkarim Saeed) Dean of the College of Law,
(Prof.Dr.Mustafa Rasul Hussein)Assistant Dean,(Assist.Prof.Dr.Shalaw Sabah Abdulrahman) Head of the Department of Law
with several teachers and students in Our college, the final match of the football league of college of law students was
held Between the third grade students of Group (A&B) and the third grade students of Group(C).
The result of the match ended in a penalty shootout in favor of the third grade students of Group(C). 
At the end, the winning team prizes were awarded to the first and second place winners of the league, and the best students
of the league were the following students:
1-Third grade student (Miran Mawloud Ali) was named the best player of the league.
2-Third grade student (Ahmad Naseh Sulaiman) won the top scorer of the league.
3-Third grade student (Rahen Irfan Mohammed) was named the best goalkeeper of the league.
The third grade students of groups (A&B) won the second place.
The league ended successfully.
We congratulate the students of our college and wish them more success.
 
 
 
 

Read more
E2dcb885 C440 4f72 9d6a 2fcc12ef145e
22
Jan

خوێندكارێكی كۆلێجی یاسا به‌شداری خولێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد A student of college of law attended an international course

 له‌ ڕۆژی 15دیسمبر 2024 خاتوو (جوانه‌ عبدالرحمن حسن) خوێندكاری قۆناغی پینجه‌می  كۆلێجما ن وه‌ك نوێنه‌ری باڵێۆزی گه‌نجانی سلێمانی به‌شداریكرد له‌ خولی پێگه‌یاندنی راهێنه‌ران له‌ بواری یاسای كاری عێراق و هه‌ریمی كوردستان  به‌ناونیشانی (مافی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ عێراقدا)  كه‌ به‌ هاوبه‌شی ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌نجانی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ شاری به‌غدا به‌ریوه‌ چوو

     له‌ كۆتایی خوله‌كه‌دا به‌شداربوان  بروانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی نێوده‌وڵه‌تیان پێ به‌خشرا  له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن كار بكه‌ن له‌سه‌ر ڕاهێنان و ڕێكخستنی هه‌ڵمه‌تی  هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌ جیبه‌جێكردنی یاسای كار له‌ ناوچه‌كانیان

هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین

 

On December 15, 2024, Ms. Jawana Abdulrahman Hassan, a fifth year student of our college, participated as the representative
of Sulaimani Youth Ambassador Training course for trainers in the field of labor law in Iraq and the Kurdistan Region entitled
(Labor Rights and Social Security in Iraq) in collaboration with the International Labor Organization and the High Council of 
Iraqi Youth for a week in the Baghdad city was held.
At the end of the course, the participants were awarded internationally accredited certificates by the International Labor Organization
 (ILO) that can work on training and organizing awareness campaigns on the implementation of labor laws in their areas.

We wish her more success.....
 
 

 

Read more
Whatsapp Image 2024 12 04 At 6.02.29 Pm
04
Dec

cleanliness campaign in the College of Law هەڵمەتی پاک وخاوێنی لە کۆلێجی یاسا

 لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 4ی کانونی یەکەم 2024 ،لەکاتژمێر (10) سه‌رله‌ به‌یانی،زۆرینەی خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کە بەشدارن لەگروپی چالاکانی ژینگەیی به‌ سه‌رپه‌رشتی   بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک وئەندامانی لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی وبەشێک لە مامۆستایانی كۆلێجی یاسا، هەڵمەتی پاکردنەوەی سەرجەم هۆڵەکانی خوێندن وبه‌شه‌  جیاوازەکانی کۆلێج بەڕێک وپێکی ئەنجامدرا

ڕاگرایەتی کۆلێجی یاسا سوپاس وپێزانین ئاڕاستەی یەک بە یەکی ئەو خوێندکارە دڵسۆزە  بەشداربوانه دەکات، ماندوبون ودڵسۆزیان بەرزدەنرخێنێت ، هاوکات زۆر سوپاسی زۆرینەی مامۆستایانی دڵسۆزی کۆلێج دەکەین کە بە بەخشینی مادی پێویستیەکانی پاکردنەوەیان دابین کردووه‌،  وه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌ بەشداربون لە هەڵمەتەکە، بەهیوای بەردەوامی چالاکی لەم جۆرەین ونمونەی ئەو خوێندکارە ژینگە پارێز و دڵسۆزانە زۆربێت و هەمیشە سەرکەوتوبن

On Wednesday, 4 December 2024 at 10:00 am, most of the students of all grades who participate in the group of environmental activists under the supervision of the Vice Dean, Chairman and members of the Health and Safety Committee and some teachers in College of Law. Cleaning campaign was conducted in all classrooms and different departments of the college.

The Deanship of the College of Law would like to thank all the students who participated in the cleaning campaign.

We would also like to thank the teachers of the college who donated materials to provide cleaning supplies and participated in the campaign.

Finally, We hope that such activities will continue and that the number of environmentally friendly and loyal students in our college will increase. We wish them all success.

 
 
Read more
2
19
Sep

چوار خوێندكاری كۆلێجی یاسا ۆرکشۆپێکیان ئه‌نجامدا به‌ ناونیشانی پاكتاوی ژینگه‌یی (ئیکۆساید)

پاش به‌شداریكردنی چوار خوێندکارى (کۆلێجی یاسا- زانکۆی سلێمانی)  بەناوەکانی:  دانیار محمد علی، ئاریان ئەردەڵان کەریم سارا سەرکان حسێن، هێلێنا سەروان ئیسماعیل لە خوێندنگەی هاوینەی ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، کە تایبەت بوو بە ( یاساکانی مافی مرۆڤ ، یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی ، یاسای تاوانی نێودەوڵەتی)، وه‌ به‌ده‌ستهێنانيان  پلەی یەکەم  لە کۆی بەشداری خوێندکارانی زانکۆکانی(سلێمانی ،سەڵاحەدین هەولێر ،هەڵەبجە، سۆران) بە پێشکەشکردنی پرۆژەیەک لە ژێر ناوی (پاکتاوی ژینگەیی)

لە میانەی چالاکییەکانياندا چوار خوێندکاره‌كه‌ی كۆلێجمان ۆڕکشۆپێکيان ئه‌نجامدا بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا كه‌ تایبه‌ت بوو بە پڕۆژەکەیان لە ژێر ناونیشانی (ئیکۆساید) وه‌ توانیان هه‌ستن به‌ دروستکردنی بڕوشەر لەسەر بابەتی ئیکۆساید لەسەر کاغەزی ڕیسایک کە بۆ یەکەمجارە لە کوردستان بابەتی پاكتاوی ژینگەیی (ئیکۆساید) بکرێت بە بڕوشەر لەسەر ئەم جۆرە کاغەزە

هيواى سه‌ركه‌وتنى زياتر بۆ خوێندكاره‌كانمان ده‌خوازين

After the participation of four students (College of Law -University of Sulaimani ) named: Danyar Mohammed Ali, Arian Ardalan Karim, Sara Sarkan Hussein, Helena Sarwan Ismail in the Central Kurdistan Summer School for International Law (KCIL), which was dedicated to (Human Rights Laws, Humanitarian Law, International Criminal Law), and obtaining first place in the total participation of students from universities (Sulaimani, Salahaddin, Erbil, Halabja, Soran) by presenting a project entitled (Environmental Pact (Ecocide).

During their activities, four students of our college conducted a workshop for law students about their project entitled (Ecocide) and they were able to create a brochure on ecocide on recycled seed paper, which is the first time in Kurdistan On this type of paper.

We wish our students more success….

Read more
451054910 1195295608279272 3600451131324611897 N
08
Aug

پرۆژەیەکی زانستی ٤ خوێندکاری کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت

 لە چوارچێوەی خوێندنگەی هاوینەیی ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، ڕێکەوتی٥- ٢٠٢٤/٨/٨ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، له‌ هۆتێل رامادا له‌ شاری سلێمانی، چوار خوێندکاری کۆلێجی یاسا بە ناوەکانی: دانیار محمد علی، ئاریان ئەردەڵان کەریم، سارا سەرکان حسێن، هێلێنا سەروان ئیسماعیل بەشداریانکرد لە خوێندنگەی هاوینەی(ناوه‌ندی كوردستان بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی )  كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ (یاساكانی مافی مرۆڤ،  یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی ، یاسای تاوانی نێودەوڵەت)

  خوێندكارانمان له‌ میانه‌ی (پرۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری گه‌نجان) كه‌ به‌شێك بوو له‌ پرۆگرامی خوێندنگه‌ی هاوینه‌یی(ناوه‌ندی كوردستان بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی) به‌ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ژێر ناوی (پاكتاوی ژینگه‌یی) له‌ كۆی به‌شداری خوێندكارانی زانكۆكانی (سلێمانی،سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر،هه‌ڵه‌بجه‌،سۆران) پرۆژه‌كه‌ی خوێندكارانی(كۆلێجی یاسا/زانكۆی سلێمانی) توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ ده‌ست بهێنێت،كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكدا خزمه‌ت به‌ شاری سلێمانی ده‌كات، هیوای سه‌روكه‌وتنی زیاتر بۆ خوێندكارانمان ده‌خوازین

 ڕاگەیاندنی کۆلێجی یاسا

 

Four students at (Law Department) of our college participated in the summer school of (Kurdistan Center for International Law … Each of the students of the College of Law:- Danyar Mohammed Ali ,Arian Ardalan Karim, Sara Sarkan Hussein and Helena Sarwan Ismail. They participated in the summer school of (Kurdistan Center for International Law) [KCIL], which was dedicated to (Human Rights Law,International Humanitarian Law, International Criminal Law) from 2024/8/5 to 2024/8/8 for four days, At the Ramada Hotel in Sulaimani . (Youth Initiative Project) which was part of the summer school program of (Kurdistan Center for International Law).Our students by presenting a project under the name of (Ecocide), which the project serves the city of Sulaimani, with the participation of universities of (Sulaimani, Salahaddin-Erbil, Halabja, Soran), (University of Sulaimani /College of Law) won the first place. We wish our students more success.

Read more

Follow Us On Social Media

chevron-downarrow-right