پێویستە هەموو خوێندکارێک ئیمەیڵی زانکۆیی بەردەست بێت و بتوانێت داخڵی ئیمەیڵەکەی ببێت. ئەگەر نا
١. دوای کارابوونی (سیستەمی زانیاری خوێندکاران) ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت نمرەکانت وەربگریتەوە
٢. ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت ئاگاداری ڕێژەی ئامادە نەبوونت ببیت
٣. ئەگەر ئیمەیڵی زانکۆییت نەبێت، ناتوانیت داخڵی کلاس و کۆرسەکانی زانکۆ ببیت و وانەکانت پێ ناگات
هەموو ئەمانە بە سیستەم دەکرێن و تۆی خوێندکار بێبەش ئەبیت لێیان
هەر خوێندکارێک (پاسوۆردی ئیمەیڵی زانکۆیی بیر نەماوە) یان (ئیمەیڵی زانکۆیی نییە)، تکایە با ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە
لە ڕێگەی (ئیمەیڵی کەسی) یان (واتس ئاب)، ئیمەڵی زانکۆیی و پاسوۆردەکەت پێ دەگاتەوە
* تکایە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە و ئاگاداری زانیارییەکانت بە، چونکە تەنها یەک جار دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە
لینکی فۆڕم: کلیک لێرە بکە
له ژێر دروشمی (بهڕێوهبردنی كاریگهر و نوێكردنی یاسا بۆ داهاتوویهكی باشتر) كۆلێجی یاساى زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی هەردوو کۆلێجی یاسا لە ( زانکۆی دهۆک ، زانکۆی سەلاحەددین) دووهمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا، بەناونیشانی ( جیاوازی و تهواوكاری یاسایی له دهوڵهتی فیدراڵیدا) له هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی دهۆك بۆ ڕۆژانی چوار شهممه و پێنج شهممه ڕێكهوتی 23-24 ی نیسان 2025، كاتژمێر 9:30 سهر له بهیانی
بۆ زانیاری زیاتر لهسهر ئهجندای كۆنفرانسهكه تكایه سهردانی ئهم لینكه بكهن
https://clp.uod.ac/2nd
Under the slogan (Effective administration and renewed legislation for a better future), College of Law at University of Sulaimani in collaboration with both Colleges of Law at (Duhok University, Salahaddin University) conduct their second international scientific joint conference. The conference will be under the supervision of the Council of Ministers of the Kurdistan Regional Government and the Minister of Higher Education, entitled (Legislative inequality and integration in federal states).
The conference is held at the Conference Hall of Duhok University on Wednesday and Thursday, April 23-24, 2025, at 9:30 am.
For the agenda of the conference, please visit this link:
https://clp.uod.ac/2nd